صباح علی جاف؛ دلشاد محمود عبدالرحمن
پوخته
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه تيشك ده‌خاته سه‌ر به‌شێك له مێژووى كه‌لار و ده‌وروبه‌رى له‌پاش شۆڕشى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه تيشك ده‌خاته سه‌ر به‌شێك له مێژووى كه‌لار و ده‌وروبه‌رى له‌پاش شۆڕشى (14ى ته‌مووزى 1958), لهپێشهكيهك وسێ ته‌وه‌ر پێكهاتووه ،ته‌وه‌رى يه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ باس كردنى بارودۆخى سياسى كه‌لار له سه‌رده‌مى شۆڕشى (14ى ته‌موز)، ته‌وه‌رى دووه‌م تايبه‌ته به چالاكيه‌كانى حزبى شوعى، هه‌رچى ته‌وه‌رى سێيهميشه باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى (1903 – 1979) ده‌كات لهسۆڤيهت و چالاكبوونى پارتى له‌كه‌لار و دهروبهريدا . كه‌لار وه‌ك ناوچه‌كانى تر كه‌وتنه ژێر كاريگه‌ريى پێشهاته سياسييه‌كان له‌پاش راگه‌ياندنى سيسته‌مى كۆمارى, كه بنه‌ماڵه‌ى به‌گزاده‌ى هۆزى جاف له سنووره‌كه‌دا نه‌مان و روويان له ئێران كرد.
له كه‌لار و ده‌وروبه‌ريدا خه‌ڵكى رۆژانه له رێگه‌ى خۆپيشاندانهوه پشتگيرييان له عه‌بدولكه‌ریم قاسم و شۆڕش كردووه، سه‌رئه‌نجامى ئه‌م دۆخه خۆى له‌دوو به‌ره‌دا بينيوه‌ته‌وه, كه ئه‌وانيش به‌ره‌ى حيزبى شيوعى و پارتى بووه, كه هه‌ردوو حيزب بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌ندام و لايه‌نگرانيان ده‌ستيان به بارهگاكردنهوه كردووه. له كه‌لار باره‌گاى (شبيبه)ى سه‌ر به‌حيزبى شيوعى و باره‌گاى (خه‌بات)ى پارتى به شێوه‌يه‌كى چالاك كه‌وتوونه‌ته چالاكى نواندن و خه‌ڵكيان له‌ده‌ور كۆبوه‌ته‌وه.
ململانێى به‌رده‌وام له‌نێو ئه‌ندام و لايه‌نگرى هه‌ردوو حيزب‌دا له كه‌لار و ده‌وروبه‌ريدا سه‌رى كێشاوه بۆ ململانێى چه‌كدارى . له‌پاش ئاڵۆزبوون و تێكچونى په‌يوه‌ندييه‌كانى كورد و حكومه‌ته‌كه‌ى قاسم باره‌گاكانى پارتى داخراون و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى ئه‌و حيزبه ده‌ستگيركراون, ئه‌مه‌يش بووه‌ته هۆى هاتنه ئاراى دۆخێكى تازه, كه شه‌ڕى نێوان هه‌ردوولاى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.